AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٠:٣٧

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

ئێران بڕیارنامەی دوژمنانەی مافی مرۆڤی کەنەدا ڕەت دەکاتەوە

ئێران بڕیارنامەی دوژمنانەی مافی مرۆڤی کەنەدا ڕەت دەکاتەوە

جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێران بڕیارنامەی دوژمنانە و بە ئەنگێزەی سیاسی کە دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێمە دەکاتە ئامانج، بە توندی ڕەت دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا ئێرشادی باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کەنەدا و هاوپەیمانەکانی ئەو بڕیارنامە، لە حاڵێکدا بڕیارنامە لە دژی ئێران دەخەنە دەنگدانەوە کە خۆیان بە بڕیارنامەیەک کە داوای ڕاگرتنی حەمامی خوێن و کوشتوبڕی ژنان و منداڵانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرد، دەنگی نا یان دا. ئەو دوو فاقەییە ، دوو ڕوویی ئەوان لە بەرانبەر مافی مرۆڤ ئاشكرا دەکات. لەوانەیە کاتی ئەوە گەییشتبێت کە گرووپی دۆستانی پاڵپشتی لە سەربڕینی منداڵان پێک بهێنن.

جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێران بڕیارنامەی دوژمنانە و بە ئەنگێزەی سیاسی کە دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێمە دەکاتە ئامانج، بە توندی ڕەت دەکاتەوە. لە حاڵێکدا کە ئێمە پێمان وایە کە هەمیشە جێگا بۆ بەرەوپێش چوون، هەیە، زەروورییە کە لایەنی لایەنگرانە و ڕیاکارانەی تۆمەتەکان لە دژی ئێمە لێک بدرێتەوە.

بەداخەوە لە جیاتی کەڵکوەرگرتن لە ئەو بەستێنە بۆ شوێنگیری جیدی نیگەرانی مافی مرۆڤی، هەندێک لە وڵاتەکان بۆ بەرەوپێش چوونی بەرنامە سیاسییەکانی خۆیان ئاوەژۆ کەڵکی لێوەدەگرن و ڕاسپاردەی سەرەکی ئەو کومیتە لاواز دەکەنەوە.

کەنەدا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا و ئیسرائیل و ئەمریکا هەر هەموویان شوێن پێیان لەپێشێل کردنی مافی مرۆڤ ئەویش لە وڵاتەکان خۆیان دیارە و ئێستا پێویست نییە کە لەسەر پێشێل کران یان نەکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران باس بکەن.

News ID 48044

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha